ئەمڕۆ بەرزترین نرخی زێڕ تۆمارکرا

نرخی کانزا بە بەهاکەی جیهان، ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی گەیشتە نزیک 2500 دۆلاری ئەمریکی و لە بازاڕەکانی هەرێم ئێستا یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 21 نرخەکەی 528 هەزار دینارە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام بووە و نرخی ئۆنسە لە سەروو 2000 دۆلاردا بووە.

لە بازاڕەکانی هەرێم ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ بە گوێرەی عەیارەکەی بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 به 452 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 به 528 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 به 600 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share