شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە لە هەندێک شوێنەوە زانیاریی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە، لە راستیدا لەم کاتەدا کە وەرزی پایزە قورسە بتوانرێت پێشبینی وردی گۆڕانی کەشوهەوا بکەین، چونکە رەگەزەکانی کەش بە خێرایی دەگۆڕێن.

وتیشی، ئێمە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بە وردی چاودێریی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەین، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

باسیلەوەشکرد، لە رۆژانی سەرەتای هەفتە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رەگەزەکانی کەشوهەوا بە خێرایی دەگۆڕێن، لە کاتەکانی دواتردا دەتوانین بە وردی زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو شەپۆلە بخەینەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ”هەنگاوە…
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا: پارتی بۆئەوەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجەدا لاببات هەڕەشەی کردووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەگەڵ هادی عامری رێککەوتووە بۆ…
Total
0
Share