لەبارەی هاوكارییەكەی ئەمریكاوە دڵنیایی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات ئەمریكا هاوكارییەكەی بۆ مووچەی ئەم مانگەی لیوا هاوبەشەكان دابینكردووە ، جەختدەكاتەوە “لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی لیوا هاوبەشەكان خەرجدەكرێت”.

فەریق ڕوكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو هاوكارییەكەی ئەمریكا بۆ عێراقی دابینكردووە، بەشی پێشمەرگەش دیارییكراوە و دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

باسی لەوەكرد “بۆ ئەم مانگە هاوكارییەكەی ئەمریكا كە تایبەت بووە بە لیوا هاوبەشەكان خراوەتە سەر حسابی وەزارەت و گرژی و ئاڵۆزییەكانی ڕوسیا و ئۆكرانیا كاری لەسەر ڕاگرتنی ئەو هاوكارییە بۆ لیوا هاوبەشەكان نابێت”.

جەبار یاوەر ڕوونكردنەوەی دا، “هاوكارییەكە بۆ لیوا هاوبەشەكانە و ساڵی ڕابردوو بەر لە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی لیوا هاوبەشەكان خەرجدەكرا، بەڵام ئێستا مانگانە لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی لیوا هاوبەشەكان خەرجدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆكان لەبارەی مووچەوە قۆناغی زۆرباشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد بەردەوامدەبن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن بۆ…
Total
0
Share