هونەرمەندی میسڕی، مستەفا فەهمی کۆچی دواییکرد

ئاژانسی هەواڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی میسڕی، کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری دیاری وڵاتەکە، مستەفا فەهمی، لە تەمەنی 82 ساڵیدا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەدا بڵاوکردەوە.

مستەفا فەهمی برای حوسێن فەهمی، ئەستێرەی بواری سینەمای میسڕییە، دەرچووی پەیمانگەی سینەما بووە، وەک وێنەگری سینەمایی و ئەکتەر کاری کردووە و یەکێک بووە لە ئایکۆنە دیارەکانی میسڕ.

مستەفا فەهمی بەشداری لە رۆڵگێڕان و نواندن لە زۆرێک لە بەرهەمە سینەماییەکانی سەردەمی خۆیدا کردووە، لەوانە، “أين عقلي” و”وجها لوجه” و”لمن تشرق الشمس” و”الحب في غرفة الإنعاش” و”موعد مع القدر”.

مردنی ئەم هونەرمەندە لە کاتێکدا بووە، دوێنێ سێشەممە میسڕ ماڵئاوایی لە یەکێکی دیکە لە باشترین ئەکتەرانی سەردەمی خۆی کردووە کە حەسەن یوسف بوو لە تەمەنی 90 ساڵیدا.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

ئاگر لە گەورەترین کۆمپانیای بەرگریی بەریتانیا کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

ڕۆژی 1ی ئایار لە جیهاندا وەک بۆنەیەک دیاریکراوە، بۆ یادکردنەوەی خەبات و دەستکەوتەکانی کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان. زیاتر…
Total
0
Share