كاردۆ ڕەزازی خۆی دەكات بە سویدییەكی چاوشین

كاردۆ ڕەزازی و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی سویدی

كاردۆ ڕەزازی لە فیلمێكی نوێدا بەشداری دەكات و تیایدا ڕۆڵی كەسێك دەگێڕێت كە دەیەوێت بە پارە وەك سویدییەك سەیربكرێت.

فیلمی (Suedi) ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە و ئەکتەر و شانۆکاری کورد کاردۆ ڕەزازی ڕۆڵی سەرەکی تیادەگێڕێت.

فیلمەکە باس لە مەحمود دەکات کە پارەیەکی خەیاڵی دەستدەکەوێت و خەرجی دەکات بۆ ئەوەی وەک سویدیەک سەیربکرێت.

کاردۆ ڕەزازی سەبارەت بە کارەکتەری مەحمود دەڵێت کە بەزەیی پێدادێتەوە، چونکە هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە ببێت بە سویدییەک.

كاردۆ ڕەزازی، نووسەر، دەرهێنەر و ئەکتەرە و كوڕی هەردوو هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی و كۆچكردوو مەرزییەی فەریقی-یە و لە وڵاتی سوید دەژی.

س: ڕادیۆی سوید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە”…
Total
0
Share