کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتێكی تایبەت لە ڕوسیا وەردەگرێت

کورتە فیلمێکی کوردی بەناوی “پێشکەش” کە لە گوندێکی دووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمهێندراوە، خەڵاتێكی تایبەتی کورتە فیلم لە وڵاتی ڕوسیا وەردەگرێت.

کورتە فیلمەکە لە دەرهێنانی بەختیار خەلیلییە و بەرهەمی حەوزەی هونەری پارێزگای سنەیە و بەهۆی کاریگەری چیرۆک و دیمەنی فیلمەکەوە خەڵاتی تایبەتی لە فێستیڤاڵی یاروسلاوی لە ڕوسیا وەرگرت.

فێستیڤاڵی یاروسلاوی ڕووسیا هەموو ساڵێک لە ژێر ناوی “تۆ تەنیا نیت” لە سەر تەوەری منداڵانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلم و کورتە فیلم لە جیهانەوە بەشداری پێدەکرێت.

کورتە فیلمی پێشکەش، چیرۆکێکە لە گوندێکی دووری کوردستان ڕوو دەدات کە کوڕێکی مێردمنداڵ ئامێرێک بۆ دەرمانی سەرئێشەکەی دایکی لە شارەوە دێنێت و هەر جارێک کە دەیەوێت بەکاری بێنێت شتێک ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

زانایانی سوید لە ئەزموونێكی نامۆی ئاڵوگۆڕكردنی جەستە سەركەوتوبوون

بابەتی دواتر

سزادانی بکوژانی خۆپیشاندەران بەکوێ دەگات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share