لە شاری سلێمانی لە رێگای پڕۆژەیەكەوە كامێرای چاودێریی لەناو پاسی خوێندكاراندا دادەنرێت و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی خوێندكاران و دڵنیابوونە لە هاتوچۆكردنیان بۆ ناوەندەكانی خوێندن.
دانا عوسمان، نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكیدا دەڵێت، “لیژنەیەك پێكهێندراوە كە كەمترین ماوە پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت و كۆنتڕۆڵی كامێراكان دەكات و بەدواداچوون دەكرێت و كاری گواستنەوەی خوێندكاران رێكدەخرێن”.
هاوكات سوعاد عەلی، بەڕێوەبەری ئامادەیی شیرین لە سلێمانی رایگەیاند، دایكان و باوكان دەتوانن لە رێگای مۆبایلەكانیانەوە چاودێریی خوێندكارەكانیان بكەن و ئەوەش دوای دانانی كامێرایی چاودێریی لەناو پاسی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران.