بارانبارینی بەخوڕ و لافاو تەنگیان بە ئیسپانیا هەڵچنیووە و چەند کەسێک بێسەروشوێنن

بەرپرسانی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەهۆی ئەو زریان و با و بارانبارینە بەخوڕەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تا ئێستا حەوت کەس بێسەروشوێن بوون و هێڵی شەمەندەفەر و هاتوچۆی ئاسمانی پەکیکەوتووە.

بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی کە هاوڵاتییان بە مۆبایلەکانیان تۆماریانکردووە و بڵاویانکردووەتەوە، بەهیزی لافاوەکە بەجۆرێک بووە، ئۆتۆمبێلەکانی لەسەر شەقامە سەرەکییەکان بە یەکدا داوە و بەشێک لە ماڵ و نهۆمە زەمینییەکانی باڵەخانەکان ژێر ئاو کەوتوون.

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەکردووە، لانیکەم حەوت کەس بێسەروشوێنن، کە شۆفێرێکی بارهەڵگر لە ناوچەی  ڤالێنسیا و شەش کەسی دیکەش لە شارۆچکەی لێتورن لە پارێزگای ئەلباسیتی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بوون .

میلاگرۆس تۆلۆن، نوێنەری حکومەتی ناوچەکە رایگەیاند، فریاگوزاران کاردەکەن بۆ گەڕان بەدوای ونبووەکان لە لێتور، هاوکات درۆن بەکاردەهێندرێت و گرنگترین ئامانجیان دۆزینەوەی ئەوانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی حاجییان وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات

وڵاتی ئوردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستانی دەیان حاجیی وڵاتەکەی لە سعودیە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی، موهەنەد…
Total
0
Share