بزووتنەوەی گۆڕان، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێیەمی دەکات.
بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، وەکو پێویستیەکی ژیانی رێکخراوەیی و پابەندیی یاسایی، بزووتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتوودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێیەم لە شاری سلێمانی دەکات.
باس لەوەش دەکات، بانگەواز لە هەموو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەین، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بە پرۆژە و بۆچوونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرێكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتووی بزووتنەوەكەیان.