لە ماوەی 10 ڕۆژدا 14 هاوڵاتی کورد کوژراون

لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا بە چەند ڕووداوێکی جیا، لەوانە لەسێدارەدان و تەقەکردن لە کۆڵبەران، 14 هاوڵاتی کورد کوژراون و گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا 7 هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵات و تاراندا لەسێدارەدراون.

هاوکات هەر لەو ماوەیەدا 7 کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و چەند کۆڵبەر و کاسپکارێکی دیکەش بریندار بوون.

لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامان، بەتایبەت لە شاخی تەتە، چەندینجار کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکان.

لەو ماوەیەدا کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی تەتە لە ناوچەی هەورامان بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و کاردانەوەی ناوخۆیی بەدوادا هات، دوای کوژرانی ئەو کۆڵبەرە، کۆمەڵێک چالاکی لە شوێنی ڕووداوەکە بەڕێوەچوون، لەگەڵ ئەوەش ئەنجومەنی مەدەنی شاری مەریوان داوادەکەن، کۆتایی بە کوشتنی کۆڵبەران بهێنرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی موچەی بەشێوەی چەک دەستپێکردەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ناوچەی سەوز خستەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئارد بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران…
Total
0
Share