راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە.. تایبەتە بە مووچە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێَت، “پرسی دابەشكردن و سەرپەرشتیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە پێی پرەنسیپە گشتییەكانی سیستمی فیدراڵی لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ماوەیەكە پرسی بەبانكیكردن و پێدانی مووچە بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێوەی جیاواز بووەتە بابەتی گفتوگۆ و چەندین لێكدانەوەی بۆ دەكرێت، بەپێویستمان زانی هەندێك بەرچاوڕوونی بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو كە پرسی دابەشكردن و سەرپەرشتیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە پێی پرەنسیپە گشتییەكانی سیستمی فیدراڵی لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانە و دەستووری هەمیشەیی عێراق لەماددەكانی 116، 117، 118، 119، 120و 121 سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستانی دیاریكردووە بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی هاوڵاتییانی خۆی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان تەنها لایەنی بەرپرس و تایبەتمەندە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو مامەڵەیەكی دارایی و ژمێریاری لەگەڵ حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئاگاداری هەموو لایەك وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێككەوتوون تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم كێشە تەكنیكییەكانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكەن، هەموو هەوڵێكی وەزارەتیشمان بە ئاڕاستەی دوور خستنەوەی بابەتی مووچەیە لە هەموو كێشە و ململانێیەكی سیاسی.

دەشڵێت، “ئەوەی پەیوەستە بە پڕۆژەی هەژماری من بەپێی كۆنووسی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 113 لە 2ی ئابی ساڵی 2023 لە بڕگەی سێیەم و بە كۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی هەژماری من درا و جەخت لەوەكرایەوە كە سەرجەم وەزارەتەكان پشتگیریی پڕۆسەی بە دیجیتاڵیكردنی خزمەتگوزارییەكان و سەرخستنی پڕۆژەی هەژماری من بكەن، كە ئەوەش دەبێتە بنەمایەك بۆ بوونیادنانی ژێرخانێكی بەهێزی دارایی و كاراكردنی سیستمی بانكی لە هەرێمی كوردستان، كەدەبێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی ئابوری.

باسی لەوەش كردووە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەموو ئەو بانكانەی بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من مۆڵەتپێدراوی بانكی ناوەندیی عێراقن و سەرجەمیان لەپڕۆسەی تەوتین، بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن و هیچ كێشەیەكی یاسایی و تەكنیكی لەبەردەم ئەو بانكانەدا نییە تا پرۆسەی (تەوتین) بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجامبدەن.

ئەوەش دەخاتەڕوو هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین یان هەر بانكێكی تر بەشداربن لە پڕۆژەی هەژماری من بەمەرجێك لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە رێگاپێدراو بێت و مەرجە هونەرییەكانی تێدا بێت.

بابەتی پێشتر

كەی كاندید و لایەنە سیاسییەكان دەتوانن تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن بدەن؟

بابەتی دواتر

هەرێم و بەغداد لەسەر لیستی مووچە رێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share