شاسوار عەبدولواحید ئەنجومەنی باڵای هەڵوەشاندووەتەوە

عومەر عەلی كە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بوو وازهێنانی خۆی لە جوڵانەوەكە راگەیاند و روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەم لە نەوەی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵا بە بڕیاری سەرۆكی جوڵانەوەكە لە كاتێكدا ئێمە شەرعیەتی كۆنگرەمان هەیە و دوای ئەوەی گەیشتمە ئەو راستییەی كە بڕیارەكان لە رێگای ئەنجومەنی باڵاوە نادرێن و كاری دامەزراوەیی لەناو نەوەی نوێدا بوونی نییە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، “بەهۆی نەبوونی كاری دامەزراوەییەوە، منیش بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەم دا و بەدەر لەم هۆكارە هەرشتێكیتر سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەم بوترێت تۆمەتە و دوورە لە ڕاستییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای فیدراڵی: بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای باڵای فیدراڵی، رایگەیاند، بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە. د. رەعد رەفعەت،…
Total
0
Share