کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بارانبارین دەکات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی دووشەممە باران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم سەبارەت بە پلەکانی گەرما بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە پلەکانی گەرما 5 بۆ 7 پلە دادەبەزن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمان پەڵە هەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورەتریشقە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، وەرزی بارانبارین و بارانی بەخوڕ لە کۆتایی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، بەڵام تا ئەوکاتە پێشبینی دەستپێکردنی بارانبارین دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت و میوانداریی کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز” دەکات

شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە میوانداریی چالاکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز”ی کرد، بۆ هاندان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری. کۆڕبەندی…
Total
0
Share