خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئەمڕۆ دەست لەكاركێشانەوەی لە سەرۆكایەتیی حزبەكەی بە نووسراوێكی رەسمی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد، لەكاتێكدا هەندێك سەرچاوە هۆكارەكەی بۆ بانگێشتكردنی لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری دەگەڕێننەوە.
لە دەقی نووسراوەكەی حزبی سیادەدا هاتووە، ئاماژە بە نووسراوتان ژمارە ش. ح/ خ/ 2553 لە 2024/10/27 كە بریتییە لە پەسەندكردنی دەست لەكاركێشانەوەی خەمیس فەرحان عەلی و، نوسراوتان ژمارە خ/ 24/ 286 لە 2024/3/31 و، نووسراوی دەستی نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەری ژمارە ق. ت. ق/ 24/ 14020 / 16650 لە 2024/5/7، تكایە بفەرموون پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار بكەن لەنێویشیاندا دەستەی نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەری، بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە دەست لەكاركێشانەوە و ئەنجامدانی وردبینی بۆ ناوەكەی.
تۆڕی ئەلمەدا لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، دەست لەكاركێشانەوەكەی خەنجەر، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی بانگێشتكردنیەتی لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە.