عێراق بووە یەكەم وڵاتی عەرەبی لە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەوروپا

عێراق بووە یەكەمین وڵاتی عەرەبی كە لەمانگی تەمموزدا زۆرترین نەوتی هەناردەی یەكێتیی ئەوروپا كردبێت.

بەپێی داتاكانی كۆمپانیای S&P Global Commodity Insights”” لە مانگی تەمموزدا عێراق یەكەم وڵاتی عەرەبی بووە كە زۆرترین نەوتی ڕۆژانەی هەناردەی یەكێتیی ئەوروپا كردووە كە 490 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

هەربەپێی داتاكانی ئەو كۆمپانیایە، دوای عێراق وڵاتی جەزائیر دێت ڕۆژانە 390 هەزار و سعودیە و لیبیاش ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیلیان ڕەوانەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كردووە.

هەروەها ڕوسیاش لە پلەی یەكەمدێت كە ڕۆژانە 1.87 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی یەكێتیی ئەوروپا كردووە، بەدوای ئەویش ئەمریكا لە پلەی دووەم دێت بە 1.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: قۆناغێکی نوێی هاریکاریی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق دێتەکایەوە

عێراق و ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئەمنی دووپاتکردەوە. سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە…
Total
0
Share