ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەک لە گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی تاڤگە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، بکوژی هاوڵاتییەکەی گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی تاڤگەی سلێمانی، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش هەرێم دەستگیرکرا و دوای رێکارە یاساییەکان بەپێ تایبەتمەندی کەیسەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.