شارەزایەکی کەشناسیی: بارانێکی 10 رۆژە لەهەرێم دەبارێت و ئەگەری پەڵەدان هەیە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی دەڵێت، “مزگێنییەکی خۆش دەدەمە جووتیاران کە بارانی پەڵە دەرکەوتن لە هەرێم دەبارێت”.

شارەزاکەی کەشناسی باسی لەوەکردووە، لە کۆتایی ئەم مانگە بەولاوە بەتایبەت مەودای 10 رۆژی سەرەتاکانی مانگی تشرینی دووەم، بارانێکی زۆر و مەودا درێژخایەن لەسەرتاسەری وڵات دەبارێت هەر لەنێوان ئەو کاتەنەدا ئەگەری بارانی پەڵەش هەیە لایەنیکەم لە زۆرینەی هەرەزۆری ناوچهکە ئەگەری پەڵەدان هەیه.

شاڵاو هیدایەت دەڵێت، “ئەمساڵ بەنسبەت چەند ساڵی پێشتر زووتر لە مانگی یانزهدا پەڵەدەدات، ئەمساڵ بارانی پەڵه بە گشتیی لەناو مانگی یانزەدا دەبێت، گەر پەڵە شتێک دواش بکەوێت و گۆڕانکاری رووبدات تەنها لەهەندێ شوێنی خۆرئاوای سنووری هەولێر وەک دەشتی مەخمور و هەندێک شوێنی گەرمیان بەتایبەت باشووری دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share