دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابوریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆڵەتی بانکی فیدڕاڵیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق و خودی بانکەکان وەرگرتووە بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی.
ئەندامەکەی لیژنەی ئابوریی باسی لەوەشکرد، لەگەڵ بانکی رەشید کۆبوونەوەتەوە، رەزامدنییان بۆ کردنەوەی لقی بانکەکە لە شاری سلێمانی داوە و لە قۆناغی داهاتوودا دەیانەوێت شوێنێک بە کرێ بگرن و بیکەنە لقی بانکەکە لە شاری سلێمانی.
باسی لەوەشکرد، لەماوەی داهاتوودا سەردانی بانکی رافیدەین دەکەن بۆ هەمان مەبەست و لەگەڵیان دادەنیشن بۆ ئەوەی پڕۆسەی کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی خێراتر بکرێت.
لەبارەی هەنگاوەکانەوە باسی لەوەکرد، هەموو هەنگاوەکانیان بەشێوەی یاسایی ناوە و هیچ کێشەیەک بوونی نییە و هەنگاوەکان لەسەر رێڕەوی خۆیان دەڕۆن و لە قۆناغەکانی کۆتاییدان.
وتیشی، هیچ بیانوویەک نییە بۆ رێگریکردنی لە کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی کە بانکی رەسمیی عێراقین.