فێڵێکی کۆمپانیایەکی تایبەت بە فرۆشتنی پاتری لە هەولێر ئاشکرابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی ئابووری لە شاری هەولێر دەستی بەسەر کۆمپانیایەکی ساختەکردنی پاتری ئۆتۆمبێلدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی لەسەر کۆمپانیای (Real king) بۆ فرۆشتنی پاتری ئۆتۆمبێل، دەرکەوت کە کۆمپانیای ناوبراو پاتری ئۆتۆمبێل لە وڵاتی ئێران و تورکیا هاوردە دەکات، دواتر پاترییەکان لەناو کۆگایەک لە نزیک شاری هەولێر بە ستیکەری کۆمپانیاکانی تر دەستکاری و ساختە دەکات و ژمارەی ئەمپێرەکانی سەر پاترییەکان زیاددەکات و پاترییەکان لە 25-30ئەمپێری کراوەتە 60 ئەمپێری و زیاتر لە بیست هەزار دانەی ئەم پاترییانە لەناو بازارەکانی هەرێمی کوردستان ساخکردووتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامى پێشکەشکردنى زانیاری و بەڵگەکان بۆ دادوەرى لێکۆلینەوەى ئاسایش فەرمانى دەستگیرکردن و گرتنەبەرى رێکارە یاساییەکان دەرچوو و خاوەن کۆمپانیاکە بەناوی ( ک . و . ج) و کرێکارێکی بیانی بەناوی (ڤ . چ . چ) کە دەستیان لەم ساختەکاریەدا هەبوو دەستگیرکراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و دەستیش بەسەر 11 هەزار دانە پاتریدا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و چێوەی ھەماھەنگی: دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی ڕێگاچارەی گەیشتنە بە چارەسەری کێشەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران: دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج هەر بەم شێوەیە بەردەوامدەبێت

دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری ڕابردوو تائێستا بەردەوامە، سەرچاوە ئاگادارەكان ڕای جۆراوجۆریان لەبارەی هۆكاری بنەڕەتیی كێشەكە هەیە. سەرەڕای…
Total
0
Share