بەیانی ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە عێراق کێشەی تێکەوت.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە رایانگەیاندووە، کێشەیان لەگەڵ کردنەوەی ئاپی فەیسبووک هەیە و ناتوانن بەکاریبهێنن.
کێشەکە لە هەندێک ناوچەی عێراق دیاریکراوە و تا ئێستا کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتیی تۆڕەکە دەکات هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.