ناسا: ڕەوانەکردنی جەیمس وێب تەنها هەنگاوی یەکەمەوە و مەترسییەکان لەئێستاوە دەستپێدەکەن

پرۆسەی ڕەوانەکردنی تێلسکۆپی جەیمس وێب لەلایەن زانایانی ئاژانسی ناساوە بە گەورەترین دەستکەوت و سەرکەوتن لە بواری ناردنی وردبینێک بۆ زانینی نهێنییەکانی گەردوون دانانرێت، ئەوان پێیانوایە ئەمە تەنها هەنگاوێکی بچوکە لەپرۆسەکە و گەیشتنی بەشوێنی مەبەست و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی دەتوانێت هیوا گەورەکەیان بکات بەڕاستییەکی سودبەخش.

تۆماس زۆرپوکن سەرۆکی گروپی تایبەتمەندی ئاشکراکردنی نهێنییە گەردوونییەکان لەئاژانسی ناسا ئاشکرایکردووە،  “من زۆر دڵخۆشم بەمە لەگەڵئەوەی زۆریش لەدڵەڕاوکێدام، چونکە ئەمە هەمووشتێک نییە بەپێچەوانەوە تەنها یەک هەنگاو و هەنگاوی یەکەمیشە، بابەتەکە تەنها لێرەدا کۆتایی نایە ئەمە سەرەتای دەستپێکردنی ئەرکەکەیە”.

ئەوەی زیاتر دڵخۆشیی گروپەکەی گەورەکردووە، کرانەوەی ئاوێنە هەتاوییەکانی تێلسکۆپەکەیە بەسەرکەوتووی و بەبێ کێشە لەدوای چەند خولەکێک لەدوای جیابوونەوەی لە مووشەکی هەڵگر کە دوای 27 خولەکە لە ڕەوانەکردنی موشەکەکە و لەدووری 1400 کیلۆمەتر لە زەوییەوە.

بەبۆچوونی زانایانی ئاژانسی ناسا، ناکرێت ئێستا دڵخۆشبن، چونکە ڕێگایەکی درێژی لەبەردەمدایە و پێویستی بەگۆڕینی وزەی کارەبایە بۆ وزە جوڵەی بەکارهێنراوی تێلسکۆپەکە، لەگەڵئەوەی بەدێژایی بڕینی دوو ملیۆن و 500 هەزار کیلۆمەتری بڕینی دووریی مەبەست کە ماوەی یەک مانگی پێویستە ئەو وزەیە دەبێت بەردەوام بێت.

تۆماس زۆرپوکن دەڵێت، بەگەیشتنی جەیمس وێب بە خاڵی کۆتایی چاودێریکردن کاری جێگریبوونی لەسەر خولگەکەی تەواودەبێت و ئەوکاتە سێیەم ئەرکی کە گرنگترین ئەرکی تێلسکۆپەکەیە دەستپێدەکات.

ئاژانسی ناسا مەترسیی دروستبوونی کێشەی لەهەر بەشێکی تێلسکۆپەکەدا هەیە، چونکە بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی تێیدایە هەرکێشیەکە لەپرۆسەکەدا یان لەکەشتییەکەدا توانای چاککردنەوەی نابێت و هەوڵەکانیان بێئاکام دەهێڵێتەوە جیاواز لەوەی لە تێلسکۆپی هابڵدا ئەو تایبەتمەنییە هەیە کە دەکرێت هەر کێشەیەک تێیدا چارەسەربکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هێزی جوڵاند و زەنگی مەترسیی جەنگە گەورەکە لێدرا

بابەتی دواتر

بانكی نێودەوڵەتی: نزیكەی 100 ملیۆن كەس لە دۆخی هەژاریدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share