یاسای شەهیدانی عێراق کام توێژەی هەرێم دەگرێتەوە؟

دەزگای شەهیدانی عێراق رایدەگەیەنێت تەنها دوو توێژ لە هەرێم یاسای نوێی شەهیدانی عێراق دەیانگرێتەوە.

عەبدولئیلا نائیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، شەهیدانی پێشمەرگە ئەوانەی لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێم شەهیدبوون یاسای شەهیدانی عێراق دەیانگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێشمەرگانەی لە سنووری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کاریانکردووە و دواتر شەهیدبوون و ئەوانەی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ناویان تۆمارنەکراوە یاساکە دەیانگرێتەوە.

یاسای شەهیدانی عێراق ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا.

وتیشی، لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم هەماهەنگیمان کردووە بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە

بڕیارە لە دوای تەوابوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 14 لە قوربانیانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی،  تەرمی یەکێکی دیکەیان رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەزار و 292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشییەكانی مەمكیان كردووە…
Total
0
Share