تیك تۆك ماوەی ڤیدیۆكانی بۆ 10 خوولەك زیادكرد

ماوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك بڵاودەكرێنەوە، لە سێ خوولەكەوە زیادكرا بۆ 10 خوولەك، وەك وتەبێژی ئەپڵیكەیشنەكە دەڵێت.

تیك تۆك ئەپڵیكەیشنێكی چینییە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی كورتە ڤیدیۆ، لە هاوینی ڕابردوودا ماوەی ڤیدیۆكانی زیادكرد بۆ سێ خوولەك، بەڵام لە نوێترین گۆڕانكاریدا، بڕیاریدا ماوەی هەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لەسەر ئەپڵیكەیشنەكە بڵاودەكرێتەوە، بۆ 10 خوولەك زیادبكات.

وتەبێژێك بەناوی تیك تۆك ڕایگەیاند، بەكارهێنەرانی ئەپڵیكەیشنەكە ئاگادارینامەیان پێگەیشتووە بۆ مۆبایلەكانیان لەبارەی ئەو گۆڕانكارییە و لەڕێگەی مات ناڤارا، ڕاوێژكار و شیكەرەوەی ئامرازەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئاگاداریی گۆڕانكارییەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەریش بڵاوكراوەتەوە.

ناڤارا دەڵێت، “گرتەی ڤیدیۆیی درێژ ڕێگە بۆ تیك تۆك خۆشدەكات بەشێوەیەكی باشتر ڕكابەریی یوتیوب بكات و بینەری تەمەن گەورەتر بەلای خۆیدا كەمەندكێش بكات و كاتی بەشداریكردنی زیاتر لەسەر ئەپڵیكەیشنەكە دەڕەخسێنێت”.

بابەتی پێشتر

دوای 13 ساڵ لە مردنی ڕاستیی گۆرانییە "ئیسلامییەکەی" مایکڵ جاکسۆن ئاشکرا دەبێت

بابەتی دواتر

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share