رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك دەڵێت، ” خزمەتگوزاریی بە هەموو گەڕەكەكان دەگەیەنین و خانووی هیچ كەسێك نارووخێندرێت”.
راشیگەیاند، بەڵێنێكە و بە خەڵكمانداوە و ئێمە هاتووین خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستە بكەین و نەك ببینە ئەرك و بارگرانی لەسەریان.
وتیشی، ” ئەو بەرنامەیەی كە دامانناوە كەركوك دەكەینە شارێكی نموونەیی و سەردەمییانە و خانووی ئەو هاوڵاتییەش كە رووخێندراوە نۆژەندەكرێتەوە