زانیاری لەبارەی خنکانی دوو گەنج لە دەریاچەی دوکاندا

درەنگانی شەوی رابردوو دوو گەنج لەناو دەریاچەی دوکاندا خنکان کە برابوون و بەمەبەستی گەشتیاری سەردانی دوکانیان کردبوو.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو گەنجەی شەوی رابردوو لەناو دەریاچەی دوکاندا خنکان، خەڵکی شاری کەرکوکن، کوردن و بران، بەمەبەستی گەشتیاری هاتبوونە شارۆچکەی دوکان.

رووداوەکە کاتێک روویداوەکە یەکێک لەو دوو برایە چووتە ناو دەریاچەکە بۆ مەلەکردن، بەڵام دوای کەمێک دیارنەماوە، دووەمیشیان بەمەبەستی دۆزینەوەی براکەی چووەتە ناو ئاوەکە و بە هەمانشێوە دیارنەماوە و خنکاوە.

تیمەکانی رزگارکردن توانیویانە لە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو دوو برایە بدۆزنەوە و گەڕان بەدوای تەرمی براکەی تریشدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بڵاوكردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکە بە ناوی محەمەد شێخ وەهاب،…
Total
0
Share