وەزارەتی دارایی پارە بۆ تەندروستیی هەڵەبجە خەرجناكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك لە هەڵەبجە لەكاركەوتووە و وەزارەتی دارایی پارەی بۆ خەرجناكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە تێیدا هاتووە، ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك لە هەڵەبجە لەكاركەوتووە و لە ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە نووسراوی ڕەزامەندی نێردراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی، بەڵام وەزارەتی دارایی بە هۆكاری نەبوونی پارەی تەرخانكراو بۆ ئامێرەكانی هەموو هەرێمی كوردستان و پێمان ڕاگەیەندراوەكە ناتوانین ئەو بڕە پارەیە تەرخانبكەین.

‎لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو شارەی ئامێرەكەی لە كار كەوتبێت،دەبێت چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی بكات تا پارەی بۆ تەرخاندەكات و ‎پێویستە وەزارەتی دارایی هاوكارمان بێت، چونكە لە هەڵەبجە هیچ ئامێرێك نییە نە لە كەرتی گشتی و نە لە كەرتی تایبەت جگەلە لەو ئامێرەی موگناتیسییەی لە سەنتەری تیشكی پارێزگاكەدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتكردنەوەی سیستمی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سوورن لەسەر بڕیاری تایبەت بە ڕەتكردنەوەی جێبەجێكردنی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی پۆینت تو پۆینت. ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share