ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سازدەکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان

لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاو سازدەکات.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر تاران.

عێراقچی لە نامەکەیدا جەختی لە مافی وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی هاوشێوە کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share