چین و هیندستان لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان ڕێككەوتن

وەزیری بەرگریی هیندستان ئاشكرایكرد، لەگەڵ چیندا ڕێككەوتوون لەسەر كشانەوەی هێزەكانیان لە ناوچە كێشە لەسەرەكان لە ڕۆژئاوای هیمالایا.

پاش چەندین مانگ گرژی لە نێوانیاندا، ڕاجنات سینگ، وەزیری بەرگریی هیندستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات ڕایگەیاندووە، “چین و هیندستان ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی هێزەكانیان لە ناوچە كێشە لەسەرەكان بكشێننەوە لە ڕۆژئاوای هیمالایا”.

وەزیرە هیندییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ڕێككەوتنە پاش چەندین گەڕی دانوستانی دێپلۆماسی و سەربازیی نێوان هەردوو وڵاتەكە هاتووەتە بەرهەم.

لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگریی وڵاتی چینیش لە ڕاگەیەندراوێكدا شەوی ڕابردوو ئاشكرایكرد، لەگەڵ هیندستاندا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان.

لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هاتە ئاراوە، هۆكارەكەشی بۆ پێكدادانی سەربازی هات لە ناوچەی لاداخ لە ڕۆژئاوای هیمالایا، كە بە ناوچەیەكی كێشە لەسەر هەژمار دەكرێت.

بابەتی پێشتر

كەجەكە: ژمارەی كوژراوانی سوپای توركیا زۆر زیاترە

بابەتی دواتر

دانە گاز: ساڵی ڕابردوو کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان 32 ملیۆن دۆلار قازانجی زیادکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ ویلایەتى ئالاسكاى بردەوە

دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە براوەى ویلایەتى ئالاسكا ڕاگەیەندرا. بە گوێرەى ئەو ئەنجامە نافەرمییانەى…
زیاتر ببینە

تونس.. بومەلەرزە روویدا

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە تونس روویدا و هاوڵاتییانییش هەستیان پێكردووە. پەیمانگەی نیشتمانيی كەشناسیی…
Total
0
Share