وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

هەرچەندە پێشتر راگەیەندرا ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت، بەڵام دابەشنەكرا

بابەتی پێشتر

گۆتێرێش: دۆخی باکووری غەززە شۆکهێنەرە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سازدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share