لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا

لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، لە ترافیک لایتی مەحمود لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا، تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی و ماتۆڕسکیلێک روویدا.

وتیشی، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە برینداربوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە برینەکەی سەختە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو  12ی شەو قەدەغەیە

هاتوچۆی سلێمانی، ڕیاگەیاند، هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو  12ی شەو قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share