ناوی ئەو چین و توێژانە ئاشکراکرا کە سەرەتا ڤاکسین وەردەگرن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، بڕێک ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێم بەردەستە و ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ” لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە…هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هاوڵاتییان دەتوانن لەم لینکەوە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.

بابەتی پێشتر

بەشێک لە میسرییەکان گیرخواردنی کەشتییەکەی نۆکەندی سوێسیان خستبووە ئەستۆی کچێک

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد بەسەر برایتۆندا سەرکەوت و لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share