میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت.
ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای نیشتمانیی میسر بۆ فڕۆکەوانی رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغداد راگرتووە.
بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیاکە، راگرتنی گەشتەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوەیە و تاوەکو دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە گەشتەکان دەستپێناکەنەوە.
باس لەوەش دەکات، ئەمڕۆ گەشتی ژمارە MS0719 کە بۆ عەمان دەڕۆیشت هەڵوەشاوەتەوە.
کۆمپانیاکە داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەیان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی میسر بۆ فڕۆکەوانی بکەن.