شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی بەردەم فامیلی مۆڵ بە ئاڕاستەی گەڕەکی شێخ محێدین بەربەستکراوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی 60 مەتری لەبەردەم فاملی مۆڵ بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو گەڕەکی شێخ محێدین بەربەستدەکرێت بەمەبەستی چاککردنی گۆڕینی expansion joints تێکچوونی پەردەکانی پردی قالاوە شەقامەکە بەربەست دەکریت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەربەستکردنەکە تا رۆژی یەکشەمە دەخایەنێت، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەین كە رێگەی دەوروبەر بەكاربهێنن.

بابەتی پێشتر

ئۆفیسی سەرەکی و دوو بنكەی "هەژماری من" لە سلێمانی داخران

بابەتی دواتر

وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share