بەهۆی بەشداریكردن لە بۆنەی نەورۆز 6 كەس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران

لانیكەم شەش كەس لە شارۆچكەیەكی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون، ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ دەڵێت، بەهۆی بەشداریكردنیانەوە بووە لە بۆنەی نەورۆز.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە هاوڵاتییەکی خەڵکی نەڵۆسی شنۆ بە ناوی (سینا ئاقازاده) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی پێشتریشی پێنج کەسی دیکە بە ناوەکانی (سامان ڕەسوڵ زادە، دیاکۆ خەلیلی، ئەشکان شکاک، ڕەزا ئیسلام دوست و سەنعان ڕەسوڵ زادە) لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەرکراون.

لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگاداریشەوە ڕوونیكردەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی ئەم شەش کەسە و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و یاسایی دەستبەسەریان کردوون.

ئەو شەش هاووڵاتییە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەرکراون، وەك ئەوەی ڕێكخراوی هەنگاو ئاماژەی پێداوە و دەڵێت، پێشتریش هەر بەم هۆیەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان – وارماوا، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی گیانیانلەدەستدا. پلەی بەرپرسەکەی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

گۆڕان: سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەركە بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادى کۆچى دواى مام جەلال ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كاریگەریی نەرێنیی ئامادەنەبوونی “ئەم سەركردە گەورەیە” لەسەر ڕووداوە…
Total
0
Share