بەهێزترین پیاوی جیهان گیانیلەدەستدا

یەکێتی یارییە هێزییەکانی بەریتانیا گیانلەدەستدانی جیف کابس_ی تەمەن 75 ساڵانی راگەیاند کە خاوەنی دوو نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهانە.

ئەو یاریزانە لە لینکۆلشایر لەدایکبووە، بووەتە خاوەنی مەدالیای زێر لە پاڵەوانێتی کۆمۆنوێڵز لە ساڵانی 1974 – 1978 و بووەتە خاوەنی نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهان لە ساڵانی 1983-1985.

لە ساڵی 1980 لە پاڵەوانێتی هەڵدانی قورسایی توانیی قورساییەکەی 68 مەتر و 21 سانتیممەتر هەڵبدات و تا ئێستا هیچ کەسێکی دیکە نەیتوانیوە ئەو ریکۆردە بشکێنێت.

ئەو یاریزانە بەریتانییە لە ژیانیدا بووەتە خاوەندی چەندین مەدالیای زێڕ و زیو برۆنز.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن هۆكاری دەنگە پووچەڵەكان دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەرەکەى پاریس دڵتەنگە

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس پێیوایە چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو هێشتا هەیە. بەتایبەتیش لەبەرئەوەى کە گۆڵی دەرەوەى یاریگا…
Total
0
Share