عێراق ئینتەرنێتی خۆڕایی دابیندەكات

حكومەتی عێراق، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە خۆڕایی بۆ زیارەتكاران دابیندەكات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، “خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەبێ بەرامبەر بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن دابیندەكرێت”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاشكرایكرد، كۆمپانیای گشتیی پەیوەندی و زانیاری لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دەستیكردووە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە خۆڕایی و بەبێ هیچ بەرامبەرێك بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن كە ڕوو لە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف دەكەن.

بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەدا، ملیۆنان كەس لە شارەكانی عێراق و وڵاتانەوە ڕوویان لە كەربەلا و نەجەف كردووە و بەشێكیان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دێنە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
Total
0
Share