سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستیان كرد بە قیرتاوكردنی گەڕەك و كۆڵانەكانی گەڕەكی شێخ عەباس”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر لە میانەی كارەكانیاندا تیمەكانمان دەستیان كرد بە تێكەڵەڕێژكردنی بەشێك لە گەڕەكی شۆڕشی نوێ.
دەشڵێت، ” تیمەكان بەردەوامبوون لە كاركردن لە گەڕەكی كانی كوردە”.