بەدواداچوون بۆ ئاستی سەركەوتنی پلانی خزمەتکردنی نەمامە نوێیەکانی پرۆژە دارستانییەکان دەكرێت

لە چێوەی كارەكانی هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمام، كارەكانی دوو پرۆژەی دارستان بەسەركرایەوە.

هەڵمەتەكە پێشتر لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

حسێن حەمەکەریم، نوێنەری نوسینگەی سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەستمان بە بەدواداچونەکانمان کردووە بۆ زانینی شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانی خزمەت و پاراستنی نەمامەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی پرۆژەی دارستانی قەرەهەنجیرمان کرد کە تێبینی گەشەی بەرچاوی نەمامەکانمان کرد، بەوپێیەی ئاوی بەردەواممان بۆ مسۆگەر کردووە لەرێی دابینکردنی سەرجەم تێچووەکانی راکێشانی کارەبا بۆ بیری پڕۆژەکە و گەیاندنی بۆ دوو عەمباری گەورە لەڕێی بۆرییەوە بەدووری 400 مەتر و دابەشکردنی”.

هاوكات هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی ئاودان لە پرۆژەی دارستانی بانی مەقان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا و دوای تەواوبونی بژار و بنکۆڵ، کرێکارەکانیان دەستیانکردووە بە ئاگربڕ بۆ پاراستنی نەمامەکان و کۆی رووبەرە سەوزکراوەکان لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە و سووتان.

وتیشی، “لە بەدواداچونەکانمان بەردەوامین و لە رۆژانی رابردووشدا دڵنیابووینەوە لە گەشەی بەرچاوی نەمامەکان و سەرکەوتنی پلان و هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردن و ئاودانی نەمامەکان لە دارستانەکانی ئاغجەلەر و قەرەداغ”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەکبخرێن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی هەوڵەكانی كونسوڵی فەرەنسا بەرزدەنرخێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share