رۆژی شەممە لە شارێکی هەرێم ئاو دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ئاو بەسەر هاوڵاتییانی سنوورەکە دابەشناکرێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلاردا هاتووە، بەهۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبای بەردەوام بۆ بەیەکەوە بەستنی هێڵەکانی (132کی.ڤی) دەربەندیخان – کەلار 1 بە ویستگەی تازەی کەلار 2، رۆژی شەممە ئاو دابەشناکرێت.

بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی بەیەکەوەبەستنی ئەو هێڵی کارەبایە، ئاو بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکە بەربدرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاشەكەوتی مووچە دراوەتەوە بە چەند مامۆستایەك؟
یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە دەدات

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ چەند مامۆستایەك دەدات و بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش دەڵێت، “ئەو بڕە…
Total
0
Share