ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2750 دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2010وە تاوەکو ئەمڕۆ نرخی کانزا زەردەکە بە نزیکەیی چوار هێندە بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە نرخی کانزا زەردەکە بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 2750 دۆلاری ئەمریکی.

کیلۆیەک زێڕ، ئەمڕۆ هاوتای 88 هەزار و 416 دۆلاری ئەمریکییە، ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە دەورووبەری 50 هەزار بۆ 60 هەزار دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق، نرخی زێڕ بە دیناری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share