nokia‏ بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە بایکۆتی ڕوسیا دەکات

کۆمپانیای نۆکیا بۆ تەکنەلۆژیا و تۆڕەکانی پەیوەندی ڕایگەیاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیاوە لە بازاڕی ئەو وڵاتە دەردەچێت.

بەپێی پێگەی “ئەسۆشیێیتد پرێس”، کۆمپانیا فینلەندییەکە ڕایگەیاندووە، “لە ڕۆژەکانی سەرەتای هێڕشکردنەسەر ئۆکرانیاوە، بۆ نۆکیا ڕوونبوو کە مانەوەمان لە ڕوسیا بەردەوام نابێت”.

هەروەها ڕوونیکردەوە، سەرجەم ڕێکارەکانی گەیاندنی بەرهەم و کارەکانی لەو وڵاتە ڕاگرتوون و لە چەند هەفتەی پێشوودا لێکۆڵینەوە و چالاکییەکانی پەرەپێدانی گواستووەتەوە دەرەوەی ڕوسیا.

ئەم هەڵوێستەی نۆکیا، لە درێژەی چەندین ڕێکاری نێودەوڵەتی و سزای ئابوریدایە دژ بە ڕوسیا، لەلایەن کۆمپانیاکان و وڵاتانیشەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباران بە كوشتنی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیركران

بابەتی دواتر

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
Total
0
Share