وێنە.. مانگە دەستکردەکان نیشانی دەدەن ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی نوێ دەکاتەوە

بەپێی ئەو وێنانەی لە کۆمپانیایی MAXAR بۆ تەکنەلۆجیا وەرگیراوە ئێران سەرقاڵی نوێکردنەوەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنزە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەسفەهان.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە شوێنێکی دیکە وەک تونێل لە نزیک بنکە ئەتۆمییە کۆنەکە دروست دەکرێت کە پێشوتر بەهۆکارێکی نادیار کە حکومەتی ئێران ئاشکرای نەکرد بەشێک لە بنکە کۆنەکە زیانی پێگەیشتووە.

سێ مانگ پێش ئێستا کۆمەڵێک ناوەندی وەبەرهێنان و ئەتۆمی ئاگریانگرت کە ئەوکات خوێندنەوەی جیاوازی بۆکرا و حوکومەتی ئێران ڕوداوەکانی شاردەوە، بەڵام بەشێک لە چاودێرانی دۆخی ئێران ڕوداوەکانیان بە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا ناوبرد.


بەپێی ئەو وێنانەی کە کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکە بڵاویکردووەتەوە شوێنە نوێیەکەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز نزیکەی کیلۆمەترێک لە بنکە کۆنەکەوە دوورە و ڕێگەیەک دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و شۆفڵ کاری تێدا دەکەن.

لەسەر ئەم وێنانە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاشکرایکردووە کە ئاگاداری دروستکردنی تونێلەکەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنزن، بەڵام هێشتا چالاکی تێدا دەستیپێنەکردووە.

دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئەسفەهان کە بەناوی “دامەزراوەی ئەتۆمی شەهید ئەحمەدی ڕۆشەن” ناودەبرێت تایبەتە بە کاری پیتاندنی یۆرانیۆم و بەشێک لە چالاکییە ئەتۆمییەکان لەژێر زەویدا ئەنجام دەدرێت.

لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت بنکە ئەتۆمییەکە پێشتر زیانی پێگەیشتووە

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. پاش کوشتنی هاوسەرەکەی کەسوکاری ژنەکە پیاوەکەیان کوشتووەتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆی 'تێستی ئەکتەری' ئەو منداڵە کوردە بڵاوکرایەوە کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە فەڕەنسا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share