رێگای دوو گوند قیرتاو دەكرێت

بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رێگای هەردوو گوندی مۆرتکە و سەرچاوە لە قەزای بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی قیرتاو دەکرێت.

درێژیی رێگای گوندی مۆرتکە نزیکەی چوار کیلۆمەتر و پانیەکەی شەش مەترە، بڕی 425 ملیۆن دیناری لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەت بۆ تەرخانکراوە، رێگای گوندی سەرچاوە درێژییەکەی 600 مەترە و بڕی 71 ملیۆن دیناری لەسەر بودجەی ئاسایی بۆ تەرخانکراوە، هەردو پڕۆژەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێکرا.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دوای بەسەركردنەوەی پرۆژەكە رایگەیاند، خزمەتکردنی هاوڵاتییان ئەرکی سەرشانی حکومەتە و، ئەو دوو پڕۆژەیەش بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و خزمەتکردنی دانیشتووانی گوندەکان.

بابەتی پێشتر

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دادەخرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەش نەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share