وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك نزیكەی 250 لیتر ئاو پێویستە، كەچی لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەپێی ئەو بڕە ئاوەی بۆ هاوڵاتییانی كوردستان دابین دەكرێت هەر كەسێك 300 تا 350 لیتر ئاوی پێدەگات‌، به‌وه‌ش دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە.

باسی لەوەشكردووە، پێویستە هاوڵاتییان لە بەكارهێنانی ئاودا زێدەڕۆیی نەكەن و بەپێی پێویستیی خۆیان بەكاری بهێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كوردستان مەترسیی وشكەساڵی و كێشەی گرفتی ئاوی خواردنەوەی بۆ دروست نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای مین: هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە

بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروستکردووە.…
Total
0
Share