تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 27ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو رۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، داخستنی تونێلەکە لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، داخستنەکە بەهۆی پاککردنەوە و سیانەکردنی گڵۆپ و هەواکێشی ناو تونێلەکەیە و ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربن.

جێگەی ئاماژەیە، رێگای سەر شاخی ئەزمەر کراوە بۆ شۆفێران لەو کاتەدا و دەتوانن ئەو رێگەیە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەلایەن ژنانی تەكنیككارەوە ئەمساڵ دەیان مەحاویلەی كارەبای سلێمانی چاككراونەتەوە

كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەم ساڵدا 165 محاویلەی كارەبا لەلایەن وەرشەی چاككردنەوەی كارەبای سلێمانییەوە چاككراونەتەوە، كە زۆرینەی فەرمانبەرانی ئەو…
Total
0
Share