باڵانبۆ محەمەد: لایەنگرانی یەكێتی بە هیواوە روویان لە سندوقەكان كردووە

كادرێكی یەكێتی دەڵێت، لایەنگر و کادرانی یەکێتی بە گڕوتین و هیواوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن و دەشڵێت، ئەم سەركەوتنە راستكردنەوەی رێڕەوی خواری حكومڕانییە.

باڵانبۆ محەمەد، كادری باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مایەی خۆشحاڵیی كە خەڵك زۆر بە جۆش و خرۆش و پەرۆشەوە روویان لە سندوقەكانی دەنگدان كردووە.

وتیشی، “ئەوەی بە چاوی خۆم بینومە، ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی بە جۆش و خرۆش و زۆر بە هیواوە روویان لە سندوقەكانی دەنگدان كردووە و چاوەڕێی سەركەوتنێكی زۆر زۆر گەورە دەكەین، بە پشتیوانیی خوای گەورە”.

باڵانبۆ محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، گرنگیش ئەوەیە، ئەم سەركەوتنە سەركەوتنی گەلی كوردستانە و، راستكردنەوەی رێڕەوی خواری حكومڕانییە و “بە پشتیوانی دۆستان و دڵسۆزانی یەكێتی ئەم حكومڕانییە چەوتە راستدەكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن دڵنیایی بە دەنگدەران دەدات

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن: لە هەولێر و دهۆک بانگەشە بە منداڵ و کەسانی بیانی کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share