کۆمسیۆن دڵنیایی بە دەنگدەران دەدات

لەبارەی دەنگدانەوە کۆمسیۆن دڵنیایی بە دەنگدەران دەدات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم دەنگدەران دڵنیادەکەینەوە باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە باس لە ئاشکرابوونی دەنگدانیان دەکەن، چونکە پرۆسەکە تەواو نهێنییە.

دەشڵێت، دەنگدەران بە متمانەوە لیست و کاندیدی خۆیان هەڵبژێرن، لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە نابێت کامێرا و مۆبایل لەنێو وێستگەکانی دەنگداندا بەکاربهێندرێن.

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و بەپێی ئاماری کۆمسیۆن، تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ 31%ی ئەو هاوڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share