راگەیەندراوێك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكاریی تەواوكراوە بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی كە سبەینێ بەڕێوەدەچێت و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كەس نازانێت دەنگدەر دەنگ بە كێ دەدات.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كۆمسیۆن تەواوی ئامادەكارییەكانی كردووە و ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی كە سبەینێ بەڕێوەدەچێت و هەموو ئەو پڕوپاگەندانەش رەتدەكاتەوە كە پەیوەندیدارن بە نهێنیی دەنگدانی دەنگدەران لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی.

دەشڵێت، “بژاردەی دەنگدەر لەمافی دەنگدان نهێنییە و بەهیچ شێوەیەك هیچ كەسێك بە كۆمسیۆن و كارمەندەكانیشتیەوە ناتوانن لە ئامێرەكانی دەنگدان بزانن كە دەنگدەر دەنگی بە چ لایەنێك داوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

رەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share