باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پاڵپشتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پشتیوانی له هەر هەوڵێک دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سبەینێ له هه رێمی کوردستانی عێراق ئازاد و دادپەروەرانه بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین رێز لە رۆڵی گرنگی میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن لەم پرۆسە دیموکراسییەدا و خۆیان لە توندوتیژی و تۆقاندن بپارێزن.