قوباد تاڵەبانی 200 وەرزشوانی دێرینی ئیدارەی راپەڕینی خەڵات كرد

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال یاریگای شەهید مام جوتیاری لە قەڵادزێ كردەوە و خەڵاتی رێزلێنانیشی پێشكەش بە 200 وەرزشوانی دێرینی دەڤەری راپەڕین كرد.

دوای ئەوەی لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی یاریگای شەهید مام جوتیار لە قەڵادزێ نۆژەنكرایەوە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین یاریگاكە بە رەسمی كرایەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا قوباد تاڵەبانی پشتگیریی خۆی بۆ وەرزشوانانی دەڤەری راپەڕین دووپاتكردەوە و لە هەمانكاتیشدا خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەش بە 200 وەرزشوانی دێرینی ئەو دەڤەرە كرد.

هەر لە چوارچێوەی بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ خزمەتكردنی كەرتی وەرزش لە ئیدارەی راپەڕین، بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا دوو یاریگا لە گۆجار و سەروچاوە دروستبكرێن و هەر یەكە لە یاریگاكانی شەهید مامۆستا مەهدی لە قەڵادزێ، رانیە، ژاراوە، چوارقوڕنە، حاجیاوا و سەركەپكان نۆژەنبكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی ئەمجارەی شاندی باڵای هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر جێبەجێكردنی…
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ؟
ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی لە هەرێم

سەرباری هۆشداریدان و نیگەرانییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بەرتەسككردنەوەی ئازادیی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، ئاسایشی پارتی لە…
Total
0
Share